
یاریگا
دیێگۆ سیمیۆنێ، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت دەستکەوتەکانی ریال مەدرید بەهۆی پارە زۆرەکەیەتی نەکئاستەکەیان.
راهێنەرەکەی رۆخێ بلانکۆس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Football Tweet دەڵێت
ئەیاکس شێوازێکی ڕوون و دیاریکراوی هەیە بۆ یاریکردنی تۆپی پێ. بارسا و یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ وەک یەکن. بەڵام ریال مەدرید نا، تۆپیپێیان بەندە بەوەوە کە لەو ساتەدا چ بەهرەیەکیان لە تیپەکەیاندا هەیە. شێوازی یاریکردنی مێرنگی بە خەزێنەی داهاتەکەیان دیاری دەکرێت.
سیمۆنێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات و پێیوایە ئەوانیش بەهۆی داهاتەکەیان بەدیارکەوتوون و هیچ مێژوویەکیان نیە
هەندێک یانەی هاوشێوەی مانچێستەر سیتی هەن لەناکاو بەهۆی پارەکانیان بەدیار دەکەون و هیچ دەستکەوت و مێژوویەکیان نیە
دوای بڵاوبونەوەی دیمانەکەی سیمیۆنێ راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، میدیاکانی ئیسپانیا چاوەڕێ وەڵامی یانەی ریال مەدرید دەکەن.