
یاریگا
دایکی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رەتیدەکاتەوە ئاگاداری سامانی کوڕەکەی بێت.
دوای ئاشکرا بوونی پەیوەندی نهێنی بەرگریکارە مەغریبیەکە، هیبە عەبوکی هاوژینی داوای جیابونەوەی لەو یاریزانە کرد و داوای نیوەیسامانەکەی ئەو یاریزانەشی کرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە دادگا گووتی کە سامانەکەی هەموو بە ناوی دایکی کردووە.
حەکیمی بەم شێوەیە خۆی لەم کەیسە رزگار کرد و نەیهێشت هیچ سامانی بۆ هاوژینی بچێت، بەڵام دایکی یاریزانەکە بێ ئاگایی خۆی لەمبابەتە راگەیاند.
دایکی حەکیمی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Morocco World News لەمبارەوە دەڵێت “ ئەگەر کوڕەکەم لە ترسەوە سامانەکەیبەناوی من کردووە، ئەوا ئاگاداری ئەم بابەتە نیم، بەڵام ئەگەر ئەم کارەی کردبێت، ئەوا کارێکی باشە چونکە بەم شێوەیە نەبوایە لەو ئافرەتەرزگاری نەدەبوو “.