Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید وەڵامی لێدوانەکانی لاپۆرتای دایەوە

یاریگا-

دوای لێدوانەکانی لاپۆرتا و قسەکردن لە سەر کۆمەڵێک باسی گرنگ و هێرش کردنە سەر ریاڵ مەدرید و پێرێز، کەمێک بەر لە ئێستا بەفەرمی لە تویتەری ریاڵ مەدرید بە ڤیدیۆیەک ئەو یانەیە وەڵامی لاپۆرتایان دایەوە.

لە ڤیدیۆیەکەدا یانەی ریاڵ مەدرید دوو بەڵگەنامە باس دەکات سەبارەت بە گەندەڵی یانەی بارسێلۆنا لە ئیسپانیا:

یەکەم/ بارسێلۆنا مەدالیای زێڕ و ئەڵماسی پێشکەش کردووە بە فرانکۆ، لە ساڵی 1965 یانەی بارسێلۆنا فرانکۆی وەکو هاوبەشی شەرەفی یانەکە دەستنیشانکردووە، هەروەها فرانکۆ سێ جار یانە کەتەلۆنییەکەی لە ئیفلاس بوون ڕزگارکردووە.

دووەم/ بارسێلۆنا لە ماوەی دەسەڵاتی فرانکۆدا، 8 جار نازناوی لالیگا و 9 جار جامی شای بەدەست هێناوە، ریاڵ مەدرید لەماوەی حوکمڕانی فرانکۆدا، 15 ساڵی پێویست بوو تاوەکو یەک نازناوی لالیگا بەدەست بهێنێت.

ڤیدیۆکەی تویتەری ریاڵ مەدرید:

Back to top button