Article
ئیسپانیاگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ سێرجی رۆبێرتۆ کۆتایی هات

test

یاریگا

سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکان ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکاتەوە.

لە یاریی نێوان بارسێلۆنا بەرامبەر خیتافی، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا تووشی پێکان بوو و یاریگای بەجێهێشت، ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئەویاریزانە تەمەن 31 ساڵەی بلاوگرانا کراوە بۆ زانینی دۆخی پێکانەکەی و کاتەکانی دوورکەوتنەوە لە یاریگا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاس بڵاویکردەوە سێرجی ڕۆبێرتۆ لە قاچی چەپیدا تووشی پێکان بووە.  بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 5 بۆ 6 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت بەرگریکارەکەی بارسا ئەم وەرزە نەتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button