Article
ئه‌ڵمانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: بایرن دەتوانێت لە یاریگای خۆیدا سێ گۆڵ بكات

test

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی  پێی وایە كە بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا و لە بەردەم هاندەرانیدا دەتوانێت سێ گۆڵ بكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

گۆڵەكانی یاریەكە لەلایەن رۆدری لە خولەكی 27 و بێرناردۆ سێلڤا لە خولەكی 70 و ئێرلینگ هالاند لە خولەكی 76 تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە گواردیۆلا گووتی: ئەنجامەكە زۆر باشە بەڵام یارییەكی دیكە هەیە، دەبێت سەرنج بدەین ، دەبێت ئاستمان لە میونشن باشتر بێت، من ئەڵمانیەكان دەناسم و دەزانم چۆن یاری دەكەن.

هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا هەستێكی خۆشە بردنەوە لە بایرن پێپ گووتی: نەخێر هەستێكی خۆش نیە، هاوڕێ و یادگاری خۆشم لە بایرن هەیە.

بەردەوام بوو گووتی: یاریەكی قورس بوو، كوالێتی و لێهاتووی و هێزی یاریزانانی بایرن میونشنم بە دڵ بوو، ئەوان لە هەندێك كاتی یاریەكەدا لە ئێمە باشتر بوون، جەمال موسیالا لێهاتوو خێرا بوو هەروەها كومانیش ، گۆڵەكەی رۆدری زیاتر ئاسودەی كردین و دوای گۆڵی دووەم ئاستمان نایاب بوو.

لە كۆتایشدا گووتی: ئێمە لێرە لە یاریگاكەماندا زۆر باشین، هاندەران هانمان دەدەن و زیاتر بە جۆش دەبین، بەهەمان شێوەش بۆ بایرن میونشن لە میونشن لە بەردەم هاندەرەكانیاندا، ئەگەر لەوێ ئەوانیش بچنە نێو كەش و هەوای یاریەكە ئەوا بە خێرایی دەتوانن گۆڵێك یان دوو گۆڵ یانیش سێ گۆڵ بكەن.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە یاریگای بایرن میونشن لە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button