
یاریگا–
ئیڤان پرێسیچ، هێرشبەری کڕواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا یاریزانە کڕواتیەکە گووتی ” بەڵێ بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی باڤارییەکانم کردووە و هیوادارم وەرزی داهاتوو بتوانم لە ئاست متمانەی راهێنەران و بەرپرسانی یانەکە بم “.
پرێسیچ بریارە بە شێوەی خواستن و بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ ئەم وەرزە یاری بۆ بایرن میونشن بکات لەگەڵ مافی کڕینی هەمیشەیی بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ.