
یاریگا –
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا یەکەمجارە بە ئاشکرا باس لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا دەکات.
لاپۆرتا قسەی بۆ کەناڵی یوتیوبی ”The Business and Money Behind Sports” کردووە و باسی لە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا کردووە و دەڵێت
دەرگاکانی بارسێلۆنا بۆ مێسی کراوەن، مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، یاریزانێکی زۆر گرنگی مێژووی بارسێلۆنایە. دەبێ زۆر ئاگاداری قسەکانم بم، ئێستا مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانە و پێویستە رێز لەم بابەتە بگرم، بەڵام لیۆ دەزانێت، ئەو لە دڵی ئێمەدایە.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا و چۆنیەتی هێنانەوەی مێسی دەڵێت
پێویستە رێگەیەک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بارسێلۆنا و لیۆ مێسی بدۆزمەوە، بەڵام ئەو دەزانێت، دەرگاکانمان بەردەوام بۆ ئەو کراوەن.