Loading advertisement...
چامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

گوردیۆلا دەڵێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە ئاسانی دەبمە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

کۆنگرەی رۆژنامەوانی گواردیۆلا پێش یارییەکەیان بەرامبەر لایپزیگ

یاریگا

ئەمشەو لە یارییەکی گەڕانەوەی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچێستەر ستی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەکات، کە یاری چوون لە یاریگای یانە ئەڵمانییەکە بە ئەنجامی گۆڵیک بۆ هەردوولا بە یەکسانبوون کۆتایی هاتبوو.

پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی لەبارەی یارییەکە گووتی:

یارییەکی سەخت دەبێت، تووشی ئاستەنگی زۆر دەبین، رێگەیەکی سەخت دەبێت لە پێشمان بەڵام دەبێت هەموو هەوڵی خۆمان بدەین لەپێناو سەرکەوتن.

گواردیۆلا لەبارەی هیوای تیپەکەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە گوتی:

کاتیک تازە بووبووم بە راهێنەری مانچێستەر سیتی لێیان پرسیم دەتوانیت نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ سیتی بەدەست بهێنیت، گوتم چی؟ نەخێر جارێ زووە بۆ ئەوە، بەڵام ئەگەر راهێنەری ریاڵ مەدرید بوومایە گرێنتیم دەکرد، کە نازناوەکەم بەدەست دەهێنا.

پیپ لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا ئاستی هالاند لە مان سیتی بەرەو پێش چووە یاخود نا گووتی:

کەمیک ئاستی بەرەوپێش چووە، بەڵام دەتوانێت باشتر بێت لەمەی ئێستا.

گواردیۆلا لەبارەی چامپیۆنزلیگیش بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

پاڵەوانێتیەکی قەشەنگە، خۆشمدەوێت.

پیپ لەبارەی پاڵێورانی تیپەکەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە گووتی:

هەستێکی خۆشە وەک پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەکە سەیرت بکەن، وەک ئەوەی کە لە وەرزی ڕابردوو روویدا، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە یارییەکان پاش 95 خولەک یەکلای دەکرێنەوە.

لە کۆتا وەڵام لە بارەی ئەوەی کە ئایە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ واتای سەرکەوتنی گواردیۆلایە لەگەڵ سیتیزن بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە:

بەڵێ

Back to top button