
یاریگا
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.
شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێس ـی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.
تاكە گۆڵەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن رافینیا لە خولەكی 45 تۆماركرا.
بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 65 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بوویەوە بە 9 خاڵ.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی سپۆرت:
شتیگن 8
رۆبێرتۆ 7
كۆندی 8
كریستێنسن 8
باڵدی 8
بۆسكێتس 6
دی یۆنگ 8
گاڤی 7
رافینیا 7
لیڤاندۆڤسكی 6
فێران 6
كیسێ 6
ئالۆنسۆ 6
فاتی 5
ئالاركۆن 5