ئینگلتەراچامپیۆنزلیگیاریگا
یوفا پارەی بلیتی زیاد لە ١٩ هەزار هاندەری لیڤەرپوول دەداتەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا قەرەبووی سەرجەم ئەو ١٩٦١٨ هاندەری یانەی لیڤەرپوول دەکاتەوە کە بلیتی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوویان هەبوو.
بەر لەو یارییە لە نێوان لیڤەرپوول ریاڵ مەدرید لە پاریس، گرژی و ئاڵۆزی گەورە لە دەرەوەی یاریگا لە نێوان هاندەرانی ریدز و کارمەندانی یوفا و پۆلیس دروست بوو، بە جۆرێک یارییەکە بۆماوەیەک دواخرا و بەشێک لە هاندەرانیش رێگەی چوونە ژوورەوەیان پێنەدرا.
یوفا دوای رووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و مانگی رابردوو ئەنجامەکەیان راگەیاند و دانیان بەوەدانا هەڵەکە لەوان بووە نەک هاندەرانی یانە ئینگلیزییە.
ئەمڕۆش بەفەرمی بڕیاردرا سەرجەم هاندەران پارەی بلیتەکانیان وەربگرنەوە بەو هاندەرانەش کەلەنێو یاریگا بوون.
نرخی بلیتی یارییەکە لە نێوان ٥٩ بۆ ٥٨٥ پاوەند بوو.