ئیسپانیا
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 20:30 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانەی هەفتەی بیست و سێیەمی خولی ئیسپانیا.
لە لیستەكەدا ئالابا ، میندی و رۆدریگۆ نابیندرێن و چوامینی و كرووس گەڕاونەتەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:
كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس، هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.
