فه‌ره‌نسا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لیل

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لیل.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 15:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بو خۆی میوانداری لیل بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و چواری خولی فەڕەنسیدا.

پاریس بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندیەكە دێت و لیلیش بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: پێمبێلێ ، رامۆس ، كێمبێپێ ، میندیس

هێڵی ناوەند: ڤێراتی ، دانێلۆ ، ڤیتینها

هێڵی هێرشبەردن: مێسی ، نێیمار ، ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە

بابەتی زیاتر

Back to top button