
یاریگا
ئەو بڕە پارەیەی كە ریال مەدرید لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی یانەكان دەستیدەكەوێت.
ریال مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی هیلالی سعودی بوویەوە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لێ بردەوە.
بەو بردنەوەیەش ژمارەی نازناوەكانی جامی جیهانی یانەكانی بۆ پێنج نازناو بەرزكردەوە و پێشتر لە ساڵەكانی 2014,2016,2017,2018 توانیویەتی نازناوەكە بباتەوە.
بە بردنەوەی ئەو نازناوە لە هیلال مەدرید بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
هەروەها هیلال بە بەدەستهێنانی پلەی دووەم توانی چوار ملیۆن دۆلار وەربگرێت و یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیش بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار و ئەهلی چوارەمیش بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.