سێرجی رۆبێرتۆ ئۆفەرێکی بارسێلۆنای قبوڵکردووە
وەڵامی رۆبێرتۆ بۆ بارسێلۆنا بەڵی بووە

یایگا
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد کەوا سێرجی ڕۆبێرتۆی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا دوایین ئۆفەری یانەکەی قبوڵکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
رۆبێرتۆ لەکۆتا مانگەکانی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیدایە، هەفتەی رابردوویش ئۆفەرێکی بارسای رەتکردبوویەوە، بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت جارێکی دیکە بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێی پێکەشکردووە، کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2024 نوێدەکەنەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی زیاتر، سێرجیش بەم ئۆفەرە ڕازیبووە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکەی بارسا پێشتر بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لە کامپ نۆ بەردەوام بێت.
ڕۆبێرتۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی لەم وەرزەدا کەمترین یاری ئەنجامداوە، بەڵام پێدەچێت هێشتا لە پلانەکانی چاڤیدابێت و لەداهاتوودا پشتی پێ ببەستێت.
بەجۆرێک لەم وەرزەی لالیگا تەنیا 5 یاری بەسەرەکی یاریکردووە و لە 7 یاریشدا یەدەگ بووە، دوو گۆڵیشی تۆمارکردووە بەرامبەر بە یانەکانی بلباو و ڤیادۆلید.
بەڵام ناوبراو دەرفەتی ئەوەی هەیە لە نیوەی دووەمی وەرزدا یاری زیاتر بکات بەهۆی قەرەباڵغ بوونی خشتەی یارییەکانی بارسا، بەتایبەتی دوای ڕۆیشتنی هیکتۆر بێلێرین لە یانەکە.