یانەی شەقڵاوە داوایەک لە هاندەرانی دەکات

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کەوا یانەی شەقڵاوە دوو یاری داهاتووی لە نێو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر یاری دەکات، دوای ئەوە کارگێڕی یانەی شەقڵاوە لە بەیاننامەیەکدا کەوا لە پەڕەی تایبەتی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە داوا لە هاندەران دەکەن چیتر نەبنە هۆکاری پشێوی لە ناو یاریگا و ڕێز لە بڕیاری ناوبژیوان و تیپی میوان بگرن بۆ ئەوەی یانەکەیان ڕووبەڕووی سزا نەبێتەوە.
ڕاگەیەندراوی یانەی شەقڵاوە سەبارەت بە سزاکەیان
( لای هه مووان ڕون و ئاشکرایە لە سەرەتای دەستپێکی خولی نایابی کوردستان یانەکەمان تەواو پابەندی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بووە و لە پێناو ڕووی جوانی وەرزشی کوردستان تێکۆشاوەو خاوەنی ڕەوشتێکی وەرزشی جوان بووە و بەڵێنیشمان داوە بەردەوام بین لە سەر ئەم ڕەوشتە وەرزشییە جوانانەمان کە پێی ناسراوین ، بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە سەرووی خۆمانە ئێمە لە دەستەی کارگێڕی خاڵ بە خاڵی جێبەجێ دەکەین و جێ بە جێمان کردووە ، سوپاسی هاندەرە خۆشەویستەکانی خۆمان دەکەین کە بەشێوازێکی ڕەوشتی بەرز ی وەزشی هانی یانەکەیان دەدەن…
بە داخەوە ( بەشێک لە هاندەرەکا ن ) لە یاری بەرامبەر یانەی وەرزشی ئارارات بەشێوازێک ڕەفتارییان کرد کە لەگەل پێگەی یانەکەمان نەدەۆەشایەوە دووبارەی دەکەینەوە ئێمە ئەوکات و ئێستاش دژی ئەم گرژییە بووین
هه موو هە وڵێک دەدەین دووبارە نەبێتەوە و داوا لە لایەنی ئەمنی دەکەین کە لەم ڕووەوە زیاتر خەخت بکەنەوە کە یاریگای یانەکەمان شوێنی وەرزشە نەک ئاژاە دروستکردن ، ئەوەی ئاژاوە دروست بکات هانەدەری ڕاستە قینەی یانە نییە بەڵکو هۆکارە بۆسزادانی یانەکەمان ، داواکارین هادەرە خۆشەویستەکانمان لێمان تێبگەن، ئێمە وەڕزش دەکەین،
گەر ناوبژیوان هەڵەش بکات ڕێگای یاسایی دەگرینەبەرو
نوسراو بۆ سەرووی خۆمان دەکەین نەک لەسەر پەیژەکانی یاریگا ڕەفتاری نەشیاو و دوورلە گیانی وەرزشی ،له هەموو دونیا هه ڵەی ناوبژیوانی هه یەو هه ر دەشبێ ، ناکر ێ کەسانێک بەناوی بەرگری لە یانە ناوی شەقڵاوەو یانەی شەقڵاوە لە کەدار بکەن ، ئێمە وەکو دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی شەقڵاوە بەردەوام سوپاسی هاندەرە خۆشەویستەکانی خۆمان کردووەو داوامان لێیان ئەوەیە کە لە بردنەوەو لە دۆڕان ڕێزی وەرزش بگرن ، باوەرزشی کوردستان زیاتر بەرەو پێشبچێ لە ژێر چەتری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، یانەی وەڕزشی شەقڵاوە پشتیوانی تەواوی بڕیاروڕاسپاردەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە و هه موو هەوڵێک دەدەین تاکو خولی نایابی کوردستان سەرکەوتوو بێت ، یانەی وەرزشی شەقڵاوە هه میشە خاوەن ڕەوشتێکی
بەرز ی وەرزشی ڕەسە ن و جوانە و بەردەوامیشین لەسەر ئەم وەزشە جوانە بەپشتیوانی دڵسۆزان و هەوادارەکانمان)
سزاکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای ئەوەدێت کەوا لە دوا یاری قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان لە یاری نێوان شەقڵاوە و ئاڕاڕات هاندەرانی یانەی شەقڵاوە هێرشیان کردۆتە سەر ناوبژیوان و ڕەخنەیان لە بڕیارەکانی گرتووە.