Loading advertisement...
کوردستان

پەڵپی یانەی قەڵادزێ لە سەر یانەی سلێمانی ڕەتکرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگێر و سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، لەم کۆبوونەوەیەدا پەڵپی یانەی قەڵادزێ لە سەر یانەی سلێمانی ڕەتکرایەوە و چەند یانەیەکی پلەیەکیش سزادراون، سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی یەکێتیەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەمشێوەیە بوو:

1ـ سەبارەت بەپەڵپی یانەی قەڵادزێ لەسەر یانەی سلێمانی :
دوای بەدواداچـوون و لێکۆڵینەوە بڕیاردرا بەرەتکردنەوەی پەڵپی یانەی قەڵادزێ ئەنجامی یاریەکەش وەک خۆی مایەوە .
2ـ سەبارەت بەپەڵپی یانەی شۆرجە لەسەر یانەی زانکۆی جیهان :
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە یانەی زانکۆی جیهان بەدۆڕاو هەژمارکرا . واتە 3ـ0 بۆ بەرژەوەندی یانەی شۆرجە .
3ـ بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی شەقڵاوە لەگەڵ راهێنەری یانە رۆژی شەممە 14ـ1ـ2023 کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
4ـ دابەزاندنی یانەی گاڕە بۆ یەک پلە و پێ بژاردن بەبڕی 3 ملیۆن دینار بەهۆی پاشەکشەی لە خولی پلە یەکی کـوردستان لەگەڵ سڕینەوەی سەرجەم ئەنجامەکانی .
5ـ داوا لەسەرجەم یانەکانی نایاب و پلەیەک دەکەین (سەرۆک یانە یاخود سکرتێر لەگەڵ سەرپەرشتیار و راهێنەر ) رۆژی چوارشەممە 18ـ1ـ2023 کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەهەولێر ئامادەبن .
6ـ داوا لە یانە پلە یەک و یانە پلە دووەکان دەکەین نووسراوی فەرمی بنێرن بۆ بەشداریکردن لەجامی هەرێمی کوردستان ، دوا رۆژ بۆ ناردنی نووسراو 20ـ1ـ2023 دەبێت .
تێبینی : بەشداریکردن ئارازوومەندانەیە .
7ـ داوا لەیانە پلە دووەکان دەکەین نووسراوی فەرمی بنێرن بۆ بەشداریکردن لەخولەکە ، دوا رۆژ بۆ ناردنی نووسراو 25ـ1ـ2023 دەبێت . بەشداریکردن لەخولی یانە پلە دووەکان (ئیجبارییە) .
8ـ سەبارەت بەیاری یانەی پیشەسازی و یانەی هەولێر :
ـ راگرتنی راهێنەری یانەی پیشەسازی ( مازن ئەبوبەکر ) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار ، بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی .
ـ راگرتنی یاریزانی یانەی پیشەسازی ( یوسف سەرکەوت ) بۆ 2 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار ، بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی .
9ـ داوا لەسەرجەم ئەو سەرپەرشتیارانە دەکەین ئەوانەی C.V خۆیان پێشکەش کردووە ، ئەوانەی تا ئێستا سەرپەرشتیاری هیچ یارییەکیان نەکردووە ، رۆژی پێنج شەممە 19ـ1ـ2023 کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی خولێک و پێدانی چەند رێنماییەک .

Back to top button