واز هێنانی یاریزانانی کورد لە یانە کانیان ڕوو لە هەڵکشانە

دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، دەرگای گواستنەوە بە ڕووی یاریزاناندا کراوەتەوە چەندین یاریزانیش مافی دەسەبەر داربوونیان وەرگرتووە و هەندێکیشیان لە لایەن یانەکانیانەوە دەسەبەر داربوونیان پێداراوە.
یانەی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاندووە کەوا دەستبەرداری چوار یاریزانی یانەکەیان بوون ئەوانیش ( کەڕاڕئەحمەدی گۆڵپارێز و شوان دەحۆ و کۆڤان ئەسعەد و سوهەیب عومەر)ن، یانەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کەوا بەم نزیکانە چەند گرێبەستێکی تر ئەنجامدەدەن.
یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەستبەرداری دوو یاریزان بوو ئەوانیش ( ڕەحیم ئۆلابی یاریزانی پیشەگەر و دیلمان ڕۆکان)ە، یاریزانی دووەم نزیکە بە گرێبەستێک پەیوەندی بە یانەی سیروانی نوێ وە بکات.
چەند یاریزانێکیش بڵاویان کردۆتەوە کەوا پەیوەندیان بە یانەکانیانەوە نەماوە، هەریەک لە ( عەبدوڵاغەزبان وئەحمەد حوسێن ) ڕایانگەیاند کەوا پەیوەندیان بە یانەی سەیدسادقەوە نەماوە، ( فەرهەنگ وریا ) وازهێنانی لە یانەی ئاڕاڕات ڕاگەیاند و ( سەفین عەبدولخالق )بڕیاری جێهێشتنی یانەی ئاکرێ ی دا، هەروەها ( بارزان ئەحمەد ) ڕیزی یانەی دهۆکی جێهێشت، یاریزان ( هەڤاڵ محمد ) لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە پەیوەندی بە یانەی شێروانەوە کرد
یاریزان ( حوسێن ئیبراهیم ) پەیوەندی بە یانەی هەندرێنەوە نەما و بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ وەژۆکرد، هەروەها یاریزان ( یوسف وریا ) لە یانەی برایەتیەوە پەیوەندی بە یانەی پیشەسازی کرد.
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی کوردستان تا دێت گەرمو گوڕتر دەبێت و زۆربەی یانەکان مەبەستیانە بۆ قۆناغی دووەم بەشێوازێکی بەهێزتر و جیاوازتر دەربکەون.