Loading advertisement...
کوردستان

باشترینەکانی مانگی دیسێمبەر لە خولی نایابی کوردستان دیار یکران

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە هاوکاری لیژنەیەک بۆ سێیەم وەرزە لە سەریەک باشترینەکانی مانگ دیاری دەکات و خەڵاتیان پێدەبەخشێت.

باشترینەکانی مانگی 12ـی  ساڵی 2022 سەرجەم لە یانەی چوارقوڕنە بوون، (سەرهەنگ عەبدوڵا) ڕاهێنەری یانەی چوارقوڕنە بە 29 دەنگ پلەی یەکەمی بە دەستهێنا و هەریەک لە ( هەرێم بورهان و دڵشادمەعروف ) لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.

( سەفین ئەمین ) لە یانەی چوارقورنە بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو هەڵبژێردرا، سەفین 25 دەنگی بە دەستهێنا و نزیکترین ڕکابەری( فەرمان عوسمان )  یاریزانی یانەی دەربەندیخان بوو کە بە 9 دەنگ پلەی دووەمی بە دەستهێنا و ( عەبدولخالق عەبدولستار ) یاریزانی یانەی زاخۆ لە پلەی سێیەم دێت.

( عەلی عەبدولکەریم ) گۆڵپارێزی یانەی چوارقوڕنە بە باشترین گۆڵپارێزی کۆتا مانگی ساڵی 2022 هەڵبژێردرا و 19 دەنگی بە دەستهێنا، هەروەها گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن ( محمدیاسین ) بە 15 دەنگ پلەی دووەمی بە دەستهێنا و ( دلێرحاتەم ) گۆڵپارێزی یانەی سیروانی نوێ بە 14 دەنگ پلەی سێیەمی وەرگرت.

باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان بە دەنگی 15 ڕاهێنەری نایاب و 15 کاپتنەکەی یانە نایابەکان و 26 دەزگا لەو دەزگایانەی کە ڕووماڵی خولەکانی کوردستان دەکەن هەڵدەبژێردرێن.

Back to top button