Loading advertisement...
کوردستان

لە خولی پلە یەکی کوردستان سێ یانە سەرکەوتن و ئەمڕۆش دوویاری لووتکە ئەنجامدەدرێت

لە گەڕی نۆیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دوێنێ دووشەممە 2/1/2023 چوار یاری ئەنجامدرا و یانەی گاڕەش بە فەرمی لە خولەکە کشایەوە.

لە شاری کەرکوک یانەی برادۆست میوانداری یانەی زانکۆی جیهانی کرد، برادۆست توانی یاریەکە بە ئەنجامێکی گەورە بباتەوە و بە 3 _ 0 زانکۆی جیهانی تووشی شکست کرد، هەروەها لە شاری هەولێر و تایبەت لە یاریگای پیشەسازی هەر دوو یانەی پیشەسازی و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، هەولێر خۆی لە پێشەنگ جێگیر تر کردوو یاریەکەی بە ئەنجامی 1 _ 0 بردەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی 95 دواساتی یاریەکە تۆمار کرا.

لە یاریەکی بەهێزدا یانەی بازیان لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی سێمێل بوویەوە، بازیان توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 سەرکەوتن تۆمار بکات، هەروەها هەر دوو یانەی شۆڕیجە و بابان لە یاریگای شۆریجە لە کەرکوک بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

بڕیاریشە ئەمڕۆ سێشەممە 3/1/2023 بە ئەنجامدانی چوار یاری کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی خولەکە بێت و یاریەکانیش بەمشێوەیە:

خاک × قەڵادزێ

سلێمانی × هەڵۆ

بروسک × ڕانیە

ڕزگاری × ڕەواندوز

Back to top button