Loading advertisement...
کوردستان

وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆ خولەکانی کوردستان دیاریکرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وادەی گواستنەوەی یاریزانانی لە خولەکانی کوردستان دیاریکرد و گەڕی نۆیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامدەدەرێت و خولەکە دەوەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە1/1/2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی گەڕی نۆیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە بڕیارە سبەی دووشەممە ئەنجامبدرێت، خولەکە دەوەستێت و گواستنەوەی یاریزانان دەستپێەکات کە ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو 6 و 7 /1/2023 دوا یاری قۆناغی یەکەم ئەنجامدەدرێت و خولەکە دەوەستێت، هەروەها گواستەوەی زستانە لە نێوان یانەکاندا 1/2/2023  کۆتایی دێت.

Back to top button