Loading advertisement...
عێراقکوردستان

یانەی هەولێر یەکەم گرێبەستی زستانەی واژۆکرد

بە مەبەستی تۆکمە کردن و بەهێزکردنی تیپەکەی، یانەی هەولێر بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق یەکەم گرێبەستی گواستنەوەی زستانەی لەگەڵ یاریزانێکی ئوردنی واژۆکرد.

بە شێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر  گەیشتە رێکكەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئوردنی (زەید جەمال ئەبو عابد) بەمەبەستی یاریکردن لە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولی نایابی عێراق.
ئەبو عابد، لە دایکبووی 1993 ـە و لە سێ هێڵ یاری دەکات، کە (هێرشبەر، دوای هێرشبەر، باڵەکانی یاریگا)ن، وە ناوبراو پێشتر یاری بۆ هەریەك لە یانەکانی (فەیسەڵی، السلط، یەڕموك، شەباب ئوردن) کردووە، وە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، یاری بۆ هەریەك لە هەڵبژاردەکانی (تازە پێگەیشتووان، لاوان، ئۆڵۆمپی، هەڵبژاردەی یەکەمی ئوردن) کردووە.

 

Back to top button