Loading advertisement...
عێراقکوردستان

کارگێڕی یانەی هەولێر متمانەی بە غازی فەهد بەخشیەوە

ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا لە سەر تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولی نایابی عێڕاق و ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی کە سێ یاری بەدوای یەک تووشی شکست بوو.

لە پەڕەی تایبەتی خۆیاندا یانەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت:

(ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٧، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و ئەنجامەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێراق، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، ئەو بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
١- نوێکردنەوەی متمانەی تەواو بە راهێنەری یانەکەمان کاپتن (غازی فەهد) و ستافەکەی بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
٢- سەرپشک کردنی کاپتن (غازی فەهد) لە هێنانی هەر یاریزانێکی نوێ و دەستبەرداربوون لە هەر یاریزانێك کە نەبووبێتە جێگای رەزامەندی راهێنەر لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، جگە لەوەی راهێنەر دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێك کە دەیدات بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی تیپەکە و هەر گۆڕانکارییەك کە ئەنجامی بدات لە پێناو بەرژەوەندی باڵای تیپەکە)

Back to top button