
بە فەرمی لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ڕاگرتنی خولی نایابی عێڕاق لەگەڕی دوانزەمە وە و ڕاگرتنی خولی یانە پلە یەکەکانی لە گەڕی نۆیەمەوە ڕاگەیاند.
لێژنەکە بڕیاریدا هەر دوو خول بۆ ماوەی یەک مانگ بوەستێت بە هۆی یارییەکانی جامی کەنداو، تەنها سبەی چوارشەممە 28/12/2023 یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و مەسافی باشوور بەڕێوەبچێت ئەویش بەهۆی گەشتکردنی یانەی پێشمەرگە بۆ شاری بەسڕا، وەستاندنی خولی نایابی عێڕاق و خولی یانە پلە یەکەکان پەیوەندی بە جامی کەنداوی 25ەوە هەیە کە لە 6ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی لە شاری بەسڕا بەڕێوە دەچێت.