
سبەی لە گەڕی دوازدەمی خولی نایابی عێڕاق هەر دوو یانەی هەولێر و قوەی جەوی لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی بەیەک دەگەن.
هەر دوو یانە لە گەڕی ڕابردوو تووشی شکست هاتوون، هەولێر بەرامبەر تەڵەبە و قوەی جەوی بەرامبەر نەفتی ناوەڕاست شکست بەشبوون، بۆیە یاریەکەی سبەی یەکشەممە 25/12/2022 یاریەکی ئاست بەرز دەبێت لە نێوان هەر دوو یانە.
مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەولێر و جەویە بەمشێوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و قوەجەوی لە مێژووی خۆیاندا لە (56) یاری فەرمیدا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە
10 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
36 بردنه‌وه بۆ قوه‌جه‌وی
10 یه‌كسان بوون
یانه‌ی هه‌ولێر 36 گۆڵی له یانه‌ی تۆڕی گۆڵی یانەی قوه‌جه‌وی تۆمار كردووه.
یانه‌ی قوه‌جه‌وی 108 گۆڵی له یانه‌ی تۆڕی گۆڵی یانەی هه‌ولێر تۆمار کردووه.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له قوه‌جه‌وی: 3-1 له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 2013-2014 له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له رێكه‌وتی 30/10/2013.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی قوه‌جه‌وی له هه‌ولێر: 7-1 له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 1992-1993 له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له رێكه‌وتی 10/12/1992 .
یه‌كه‌م یاری فه‌رمی نێوان هه‌ردوو یانه: رێكه‌وتی 29/10/1987 بوو له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 1987-1988 له یاریگای هه‌ولێر كه یانه‌ی قوه‌جه‌وی 2-1 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
دواهه‌مین یاری نێوان هه‌ردوو یانه: له رێكه‌وتی 2022/5/21 بوو له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی رابردووى 2021-2022 له یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی كه یارییه‌كه كۆتایی هات به سەرکەوتنی یانەی قوەجەوی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.
گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی نێوان هەردوو یانە، یاریزانی پێشووی یانەی قوەجەوی (اکرم عمانوئێل)ە کە توانیویەتی ١٤ گۆڵ لە دژی یانەی هەولێر تۆمار بکات.