Loading advertisement...
کوردستان

قەڵادزێ بەردەوامە لە یەکسان بوونەکانی و یاری لووتکەش بە یەکسان بوون کۆتایی هات

گەڕی حەفتەمی خولی یانە پلە یەکانی کوردستان کۆتایی هات و یانەکانی سەرووی ڕیزبەندیش سوودیان لە شکست و بەرامبەر بوونەکانی یەکتر وەرنەگرت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22/12/2022  یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کۆتایی هات، یانەی قەڵادزێ چوارەم یەکسان بوونی لە خولەکە تۆمار کرد و تا ئێستا هیچ یاریەک نەدۆڕاوە، قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی بروسک بە ئەنجامی 1 _ 1 یەکسان بوو.

لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەدا یانەی سلێمانی نەیتووانی سود لە یاریگای خۆی وەربگرێت و بە ئەنجامی گۆڵێک لەگەڵ یانەی خاکی شاری کەرکوک کە لە سەرووی ڕیزبەندی خولەکە دێت بەرامبەر بوو.

یانەی هەولێریش نەیتووانی سود لە بەرامبەر بوونی سلێمانی و خاک وەربگرێت بۆ ئەوەی بجێتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ یانەی شۆڕیجە یەکسان بوو.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانی گەڕی حەفتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەمشێوەیە بوو:

پیشەسازی 1  ڕانیە 0

سلێمانی 1  خاک 1

کۆیە 1  سێمێل 0

بازیان 2  زانکۆی جیهان 2

شۆڕیجە 1  هەولێر 1

بروسک 1  قەڵادزێ 1

برادۆست 1  ڕواندز 1

ڕزگاری 1  هەڵۆ 0

یاری نێوان هەر دوو یانەی بابان و گاڕە ئەنجام نەدرا بە هۆی ئامادە نەبوونی یانەی گارە بە هۆکارێکی نادیار.

Back to top button