Loading advertisement...
عێراقکوردستان

گۆڕانکاری لە شێوازی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق کرا

شێوازی سەرکەوتن و دابەزین لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق گۆڕانکاری بە سەردا هات و چوار یانە سەردەکەون بۆ چوارگشەی زێڕین و شەش یانەش دادەبەزن بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی عێڕاق.

لێژنەی پێشبرکێکان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە لێژنەی جێبەجێکار،  یەکێتی تۆپی پێی عێراق گۆڕانکاری لە شێوازی سەرکەوتن و دابەزینی یانەکان کرد بە پشت بەستن بە مادەی (٣) خاڵی (أ) لە پەیڕەوی لێژنەی پێشبڕکێکان بۆ وەرزی 2022-2023

کە بەم شێوەیە:

لە هەر کۆمەڵەیەک دوویانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرێن، خاوەنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم بەرامبەر خاوەنی پلەی دووەم لە کۆمەڵەی دووەم یاریدەکات وە خاوەنی پلەی یەکەم لە کۆمەڵەی دووەم بەرامبەر خاوەنی پلەی دووەم لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکات، وە براوەی هەردوو یاری دەگاتە خولی نایابی عێراق.

هەردوو یانە دوو یاری لە یاریگای بێ لایەن ئەنجامدەدەن کە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاریدەکرێت و لە کاتی بەرامبەر بوونی هەردوو یانە پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە بێ کاتی زیادکراو.

(٣) یانە لە هەر کۆمەڵەیەک دادەبەزێت بۆ خولی پلە دووی عێراق و بەکۆی هەردوو کۆمەڵەکە کۆی یانەکان دەبێتە ٦ یانە.

بۆ وەبیر هێنانەوە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تاکە نوێنەری کوردستانە بەشداری لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق کردووە.

Back to top button