Loading advertisement...
کوردستان

ڕەمزی ساڵح هۆکاری وازهێنانی لە یانەی سەیدسادق ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ بە فەرمی ڕاهێنەری یانەی سەیدسادق ( ڕەمزی ساڵح ) نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک و کارگێڕی یانەکە کرد.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ یاریگانێت ڕەمزی ساڵح هۆکاری وازهێنانی بۆ بارودۆخی تەندروستی خۆی گێڕایەوە و ووتی ( بەهۆی بارودۆخی تەندروستی خۆمەوە ناتوانم لەگەڵ یانەی سەید سادق بەردەوام بم بۆیە داوای لێبوردنیان لێدەکەم )

ڕاهێنەری ناوبراو لە ڕێگای یاریگانێتەوە پەیامێکی ئاراستەی کارگێڕی و یاریزانان و هاندەرانی یانەی سەیدسادق کرد و ووتی ( پێم خۆشبوو وازهێنانەکەم بەم جۆرە نەبێت و لە نزیکەوە ماڵئاوایی لە یاریزانان و هاندەرە جوانەکانی ئەو یانەیە بەکەم، بەڵام بەداوای لێبوردنەوە نەمتوانی، بۆیە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە داهاتوودا و سەیدسادق و هاندەرە خۆشەویستەکانی بۆ هەمیشە لە دڵی من دەمێننەوە چونکە بە یەکەوە کاری گەورە و جوانمان ئەنجامدا دووبارە پڕ بەدڵ هیوای سەرکەوتن بۆ کارگێڕی و یاریزانەکان دەخوازم )

Back to top button