عێراق
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق لە یاری نێوان کادێز و مان یونایتد ئامادە بوو

دوێنێ شەو لە یاریە دۆستانەکەی نێوان هەر دوو یانەی کادێز و مان یونایتد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق ( خیسۆس کاساس)ـی ئیسپانی لەگەڵ دوو لە یاریدەدەرەکانی ئامادە بوون.
مەبەستی ڕاهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق لە نزیکەوە چاودێریکردنی یاریزانی عێڕاقی یانەی مان یونایتد ( زێدان ئیقبال ) بوو هەروەها ڕازیکردنی یاریزانی ناوبراو بۆ ئەوەی لە جامی کەنداو بۆ هەڵبژاردەی عێڕاق یاری بکات، زێدان لەم یاریەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لێدانێکی سزاشی بۆ یانەی مان یونایتد وەرگرت، دوای یاریەکەش ڕاهێنەر و یاریزانی ناوبراو وێنە یان گرت و بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی عێڕاق بڵاو بوویەوە، هەروەها باس لەوەش دەکرێت زێدان بە کاساسی ڕاگەیاندووە کەوا داوای مۆڵەت لە یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە پاڵەوانیەتی جامی کەنداو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق بەشدار بێت.
