
یاریگا–
ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چوونی رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەیان دەکەن.
راهێنەرەکەی رۆسێنەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت گووتی “ رافایل لەگەڵ ئێمە دڵخۆشە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی کە باس لە جێهێشتنی یانەکەمان دەکەن، هەوڵەکانی کارگێری یانەکەمانیش بەردەوامن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی “.
لیاو ساڵی 2024 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان جێبێڵێت.