Loading advertisement...
یاریگا

دەربەندیخان دۆڕا و برایەتیش سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا

لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان و لە کەشێکی باراناویدا، ئەمڕۆ هەینی 25/11/2022 چوار یاری ئەنجامدرا و کە هەر چوار یانە براوەکە سێ گۆڵیان تۆمار کرد.

دەربەندیخان لە یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی سەیدسادقی کرد، دەربەندیەکان جارێکی تر لە یاریگای خۆیان تووشی شکست هاتن و سەیدسادق بە ئەنجامی 3 _ 1 و بە سێ خاڵی گرینگ یاریە کەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە نێو یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری یانەی برایەتی و ئاکرێ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، بە هۆی باران بارین و نەگونجاوی یاریگای برایەتی یاریەکە بۆ یاریگای دووەمی فرانسۆهەریری گواسترایەوە، برایەتی بۆ دووەم یاری لە سەر یەک سەرکەوتنی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی 3 _ 0 ئاکرێی تووشی شکست کرد.

یانەی چوارقوڕنە بووە میوانی یانەی سۆران و لە یاریەکی پڕ گۆڵدا سۆران توانی بە ئەنجامی 3 _ 2 سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و چوارقوڕنە جارێکی تر شکست بەش بوو.

سیروانی نوێ دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە نێو یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمانی تووانی سەرکەوتن تۆمار بکات بە سەر یانەی چەمچەماڵ بە ئەنجامی 3 _ 0 گۆڵ.

Back to top button