Loading advertisement...
یاریگا

ئەنجامی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان

 دوێنێ و ئەمڕو سێشەممە 21/11/2022 گەڕی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامدرا و سلێمانی سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد و یەک یاریش بە یەکسان بوون کۆتایی هات.

پێچەوانەی گەڕی یەکەم لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە حەوت یاری بە یەکسان بوون کۆتایی هاتبوو، لە گەڕی دووەم تەنها یەک یەکسان بوون هەبوو کە هەر دوو یانەی کۆیە و گاڕە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، گەورەترین ئەنجامیش سلێمانی بە دەستی هێنا کاتێک بە ئەنجامی 8 _ 1 گۆڵ لە یانەی برادۆستی بردەوە، ئەنجامی یارییەکانی تریش بەمشێوەیە بووە:

بروسک 1  پیشەسازی 0

هەولێر 1  _ سێمێل 0

زانکۆی جیهان 0  بابان 1

ڕەواندوز 0  خانەقین 1

ڕانیە 1  کۆیە 0

خاک 2  شۆڕیجە 1

قەڵادزێ 3  بازیان 1

Back to top button