Loading advertisement...
ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

بە هۆکارێکی سەیر مێسی و شاندی ئەرژەنتین لە بەشە ناوخۆیی زانکۆیەک دەمێننەوە

شاندی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین جیاواز لە هەڵبژاردەکانی دیکە لەبری مانەوە لە هۆتێلی پێنج ئەستێرە دا، لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی قەتەڕ دەمێننەوە.

سەرچاوەیەک  لە یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین سەبارەت بە هۆکارەکەی وتوویەتی ” سەردانی زۆر شوێنی جیاوازمان کرد بەڵام ئێرەمان هەڵبژارد چونکە جگە لەوەی زۆر بەشی جیاوازی تیایە، هەروەها لە شوێنی کراوەدا شوێنی گۆشت برژاندنی تێدایە. ئەمە بۆ یاریزانەکان و ئەرژەنتینییەکان زۆر گرنگە چونکە بەشێکە لە کلتورمان و ویستمان وا هەست بکەن لە نیشتیمانی خۆیانن، ئەوەش بەوە دەکرا چێژی خواردنی ماڵەوەیان هەبێت لێرە. تیمەکانی دیکە شوێنی شاهانەیان هەڵبژاردووە بەڵام ئێمە باشترینی جیهانین و شایەنی  خۆشترین گۆشت برژاویشین!”.

گۆشت برژاندن و جۆرەکان بەشێوازی ئەرژەنتینی بە ئاسادۆس ناسراوە و یەکێکە لە خواردنە کلتورییەکانی ئەو وڵاتە.

An asado is a gathering of family and friends where typical Argentine meats are barbecued

The squad hopes to host traditional beef barbecues at Qatar University during the World Cup

 

Back to top button