
بڕیاربوو گەڕی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق لە ڕۆژانی 4 و 5ـی ئەم مانگە بەڕێوەبجێت، بەڵام بە هۆی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەی عێڕاقەوە دواخرا.
یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ڕایگەیاند یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دوا دەخرێت بە هۆی ئەوەی هەڵبژاردەی عێڕاق لە سێ یاری دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ( مەکسیک ، ئیکوادۆر ، کۆستاریکا ) دەبێتەوە و یارییەکانیش لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت، لە هەمان کاتدا کاتێکی گرینگە بە هۆی وەرزەکەیەوە تاوەکو یاریگاکان نۆژەن بکرێنەوە و دووبارە چیمەکانی ڕێک بخرێتەوە، بۆیە زۆربەی هەرە زۆری یاریگاکانی عێڕاق دەستیان بە نۆژەنکردنەوە کردووە کە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ لە یاریگا نێو دەوڵەتیەکان یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق بەڕێوە دەچێت.