Loading advertisement...
کوردستان

شێروانە پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی وەرگرت

لە کۆتا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 1/11/2022 دهۆك سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و یانەی سەیدسادقیش تووشی سێیەم شکست هات.

لە نێو یاریگای زاخۆ لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان هەر دوو یانەی زاخۆ و چەمچەماڵ بە یەك گەیشتن، یاریەکەش بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و چەمچەماڵ چوارەم بەرامبەر بوونی لە خولەکە تۆمار کرد و خاوەنی چوار خاڵە و لە پلەی دەیەم دێت، یانەی زاخۆش خاوەن 5 خاڵە و لە پلەی هەشتەم دێت.

لە یاریگای سۆران هەر دوو یانەی سۆران و پێشمەرگەی هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یاریەکەش بە یەکسانی و بە ئەنجامی 1 _ 1 کۆتایی هات، سۆران 4 خاڵی هەیە و لە پلەی یازدەمە، پێشمەرگەی هەولێریش بە 8 خاڵ ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە.

لە یاریەکی بەهێزدا و لە نێو یاریگای شێروانە لەکەلار، یانەی شێروانە میوانداری یانەی سەیدسادقی کرد، شێروانە یاریەکەی بە ئەنجامی 1 _ 0 بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و پێشەنگی خولەکەی وەرگرت، یانەی سەید سادقیش بە 3 خاڵ لە پلەی چواردەمی ڕیزبەندیەکە دەبینرێت.

لە یاریگای سێیەمی یانەی دهۆك هەر دوو یانەی دهۆک و هەندرێن بە یەک گەیشتن، یانەی دهۆك سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و توانی بە ئەنجامی 4 _ 1 گۆڵ یانەی هەندرێن تووشی شکست بکات، دهۆك بە 6 خاڵ لە پلەی چوارەم و هەندرێن بە هەمان خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان دێن.

 

Back to top button