
یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی سێڤییای ئەم وڵاتە.
ماڵپەری Futbal Total بڵاویکردەوە کارگێری یانە ئەندەلوسیەکە ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری هۆڵەندی بلاوگرانا و ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە زستانی داهاتوو سێ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکە بکەن.
دیپای تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە و ئامادەنیە بەهۆی وەرگرتنی مووچە زۆرەکەی، ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.