Loading advertisement...
عێراقکوردستان

لە تیروپشکی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق پێشمەرگە کەوتە کۆمەڵەیەکی قوڕسەوە

یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە ئامادەبوونی ( حەیدەر عۆفی ) سەرۆکی لێژنەی پێشبڕکێکان و بە شێک لە ئەندامانی یەکێتیەکە، تیروپشکی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بۆ وەرزی نوێی 2022 _ 2023 ڕاکێشرا.

لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق تەنیا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی وەک نوێنەری کوردستان بەشدارە و ئەویش کەوتە کۆمەڵەیەکی قوڕسەوە کە کۆمەڵەی یەکەمە و لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی ( ئەمانەی بەغداد ، سامەڕا ، دیفاع مەدەنی ، جنسیە ، سناعات کارەبایی ، ئیتساڵات ، بەحری ، پێشمەرگەی سلێمانی ، ڕومادی ، میسان ، حەویجە ، مەسافی باشوور ) هەروەها کۆمەڵەی دووەم پێکهاتووە لە یانەکانی ( شەرگات ، ناسڕیە ، مینا ، سلێخ ، مەسافی ، مرور ، حوسێن ، دیالە ، کوفە ، عفک ، جەوەلان ، سەماوە )

بڕیاریشە یاریەکانی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەستپێبکات و یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریشدا دوو یانە سەربکەوێت بۆ ڕیزی نایابی عێڕاق، واتە پاڵەوانی گڕوپەکان سەردەکەون و هەروەها لە هەر گڕوپێک چوار یانە بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دابەزێت و یارییەکانیش بە شێوازی چون و هاتن ئەنجامدەدرێت.

Back to top button