
گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق کۆتایی هاتوو ڕاهێنەری نوێی هەولێریش لە یەکەم یاریدا نەیتوانی هاندەرانی قەڵاومنارە دڵخۆش بکات.
یانەی هەولێر لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی حدودی کرد و ئەمجارەش سەرکەوتوو نەبوو، هەولێر لە کۆتا خولەکە کاندا لە ڕێگای یاریزان ( ئیبراهیم لالی ) گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و دوای سێ شکست یەکەم خاڵی خولەکەی بە دەستهێنا لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری تازە غازی فەهد.
لە یاریگای زاخۆ هەر دوو یانەی زاخۆ و نەورۆز ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، نەورۆز بە سەر کردایەتی وەلی کەریمی ڕاهێنەری ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و بە دوو گوڵی یاریزانان ( کلاودیۆمارادۆنا و مەحەمەد باقر بەهەڵە لە خۆیانی تۆمار کرد ) توانی لە یانەی زاخۆ بباتەوە، زاخۆ ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی یاریەکە ڕاهێنەری یانەکەی حەمزەهادی لە ئەرکەکەی دوور خستەوە، نەورۆز خاوەن 9 خاڵە و تەنها یەک خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە.
یانەی دهۆکیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە شاری نەجەف بەگۆڵێک لەگەڵ یانەی نەفتی ناوەڕاست یەکسان بوو، گۆڵی یانەی دهۆک یاریزان ( پرینس ئۆپوکۆ ) تۆماری کرد کە ئێستا گۆڵکاری خولەکەیە بە تۆمار کردنی 3گۆڵ، دهۆک بە8 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێت.
ئەنجامی سەرجەم یاریەکانی تر بەمشێوەیە بوو: