تیروپشکی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان ڕاکێشرا

ئەمڕۆ شەممە 22/10/2022 لە هۆڵی عیشق و نیلۆفەر لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەری سەرجەم یانە بەشدار بووەکان، تیروپشکی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ڕاکێشرا.
سەرەتا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( تاڕق عەبدولڕەحمان ) لە ووتەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کەوا خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە چاوێکی گرینەگەوە وەکو نایاب سەیر دەکرێت و داوای لە یانەکان کرد ڕێنمایی هاندەرانیان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی باش خولەکە بەڕێوەببەن و سیمایەکی جوان به یاریگا کانیان ببەخشن، دواتر ( سیروان نەجمەدین ) سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تیروپشکەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و هەروەها باسی لەوەش کرد کەوا دوو یانە سەردەکەوێت بۆ ڕیزی نایاب و دوو یانەش دادەبەزن بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان 19 یانە لە خۆ دەگرێت و بە شێوازی خول بە یەک قۆناغ یاریەکانی بەڕێوە دەچێت، گەڕی یەکەمی خولەکەش بەمشێوەیە:
پیشەسازی × ڕزگاری
بابان × هەولێر
برادۆست × بروسک
سێمێل × ڕواندوز
شۆڕیجە × سلێمانی
خانەقین × ڕانیە
بازیان × خاک
کۆیە × هەڵۆ
گاڕە × قەڵادزێ
زانکۆی جیهان چاوەڕوانە