هەندرێن تووشی دۆڕانێکی قورس بوو سیروانی نوێش بردیەوە

لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان و لە یارییەکانی ڕۆژی یەکەمدا، شێروانە سەرکەوت و چوارقوڕنەش بۆ دووەم یاری لە سەریەک بەرامبەر بوو.
یانەی شێروانە لە نێو یاریگای خویدا سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی 3 _ 0 لە یانەی هەندرێنی بردەوە، گۆڵەکانی شێروانە هەر یەک لە یاریزانان ( موسعەب جەمال ، بەرهەم حوسێن ، مەحەمەدتەها ) تۆماریان کرد.
یانەی ئاکرێ لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی 3 _ 0 گۆڵ بە یانەی ئارارات دۆڕا و بۆ دووەم یاری لە سەر یەکتر تووشی شکست بوو، گۆڵەکانی ئارارات یاریزانان ( جێگرعەزیز و ئیسماعیل یاسین و مستەفاحەنون ) تۆماریان کرد.
یانەی سیروانی نوێش کە لە هەفتەی یەکەمی خولەکە چاوەڕوان بوو، ئەمڕۆ لە یەکەم یاری خۆیدا میوانداری یانەی دهۆکی کرد و یاریەکەشی بە گۆڵی ( ئاکارعەبدولحەمید) لە دهۆک بردەوە.
لە یاریگای قەڵادزێش هەر دوو یانەی چوارقوڕنە و چەمچەماڵ ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.