Loading advertisement...
عێراقکوردستان

دهۆك و زاخۆ ڕووبەڕووی نەفت و زەوڕا دەبنەوە

لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق بڕیارە سبەی چوارشەممە هەر دوو یانەی دهۆک و زاخۆ ڕووبەڕووی یانەکانی نەفت و زەوڕا ببنەوە.

یانەی دهۆک کاتژمێر 5:15 خولەك لە نێو یاریگاو لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغداد دەکات، دهۆك لە یاری ڕابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی دیوانیە سەرکەوتنی بە دەستهێنا بوو، یانەی نەفتیش بە یانەی حدود دۆڕابوو بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، ئەمڕۆ ئێوارەش کارگێڕی یانەی دهۆک وەک پاڵنەرێک بۆ یاریەکەی سبەی و بە دەستهێنانی ئەنجامی باش لە دوو گەڕی ڕابردودا تیپی تۆپی پێی یانەکەی پاداشت کرد، سەرجەم یاریزانانی دهۆک بۆ یاریەکە ئامادەن، یاریزانی پیشەگەری تونسی ( مەحەمەد نیزاڵ ) یش ئامادەدەبێت بۆ یاریەکە.

لە شاری بەغداد و تایبەت لە یاریگای زەوڕا، یانەی زاخۆ ڕووبەڕووی یانەی زەوڕا دەبێتەوە، زاخۆ لە گەڕی ڕابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی سناعە تۆمار کردبوو، هەرچی یانەی زەوڕایە لە گەڕی ڕابردوو بەرامبەر شوڕتە تووشی شکست هاتبوو، چاوەڕوان دەکرێت یاریەکەی بەهێز بێت لە نێوان هەردوو یانە و سەرجەم یاریزانانی زاخۆ ئامادەن تەنیا یاریزان ( فەرحان شکور ) نەبێت کە دوای دوو هەفتەی تر دەگەڕێتەوە یاریکرن و یاریەکەش کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

Back to top button