Loading advertisement...
عێراقکوردستان

چەند ڕاهێنەرێک بەربژێرن بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی هەولێر

دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە دەست لە کار کێشانەوەی ڕاهێنەری سوری ( نزارمەحروس ) لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی یانەی هەولێر قبوڵکرا، ئێستا چەند ڕاهێنەرێک بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی پایتەختی کوردستان وەربگرن.

دوای دووشکستی لە سەریەک دوێنێ نزار مەحروس دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردوو وازی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی هەولێری خولی عێڕاقی هێنا، دوای ئەمە ئێستا چەند ڕاهێنەرێک لە سەر هێلن بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بگرنە ئەستۆ، لەوانە ( ئەحمەد سەڵاح ) کە ئێستا یایدەدەری ڕاهێنەرە لە یانەی شوڕتە و ( باسم قاسم ) ڕاهێنەری یانەی مینا و ( قوسەی مونیر ) یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی هەولێر، قوسەری نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە و بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی یەکلا نەکراوەتەوە.

Back to top button