ڕۆژی تیروپشکی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دیاریکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/10/2022 لە بارەگای خۆیدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا کە تیایدا ڕۆژی تیروپشکی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی نوێ و یاریگای تازە بۆ یانەی چوارقوڕنە دیاریکرا، بڕیارەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:
1- دیاریکردنی رۆژی شەممە 22-10-2022 کاتژمێر 11 ی بەیانی بۆ ئەنجامدانی تیروشکی خولی پلەیەکی کوردستان لەهۆڵی قوتابخانەی ئیشقی برایەتی لەهەولێر .
2- دوای تاوتوێکردن وە بۆ بەرژوەندی پێشوەچوونی زیاتری یاریزانان بڕیاردرا بە گۆڕینی تەمەنی خولەکانی ژێر17 ساڵ و ژێر 20ساڵ بۆ ژێر 18 ساڵ لەدایکبووی (2006-2007 ) و ژێر 20 ساڵ لەدایکبووی (2004-2005 ) .
3- دەسنیشانکردنی یاریگای شەهید مامۆستا مەهدی لەشاری قەڵادزێ بۆ یارییەکانی یانەی چوارقوڕنە لەگەڕی دووەم بەدواوە .
4- دیاریکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان .