
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كلاسیكۆ بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:
ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: لۆنین
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ئالابا ، مێندی
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، كرۆس
هێڵی هێرشبردن: ڤاڵڤێردی ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس
بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: شتیگن
هێڵی بەرگری: بالدی ، ئەلۆنسۆ ، گارسیا ، كۆندی
هێڵی ناوەند: گاڤی ، بۆسكێتس ، پێدری
هێڵی هێرشبردن: دیمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی ، ڕافینها