Loading advertisement...
عێراقکوردستان

ئەمڕۆ دهۆك لە کوت یاری دەکات و زاخۆش میوانداری سناعە دەکات

لە گەڕی دووەمی خولی نایابی عێڕاق ئەمڕۆ هەینی بڕیارە یانەی دهۆك لە یاریگای ( کوت)ـی ئۆڵۆمپی ڕووبەڕووی یانەی دیوانیە ببێتەوە و یانەی زاخۆش لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سناعە دەکات.

لە گەڕی یەکەمدا یانەی دهۆك نزیک بوو بتوانێت سێ خاڵ لە شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو وەربگرێت بەڵام لە کۆتا خولەکە کاندا گۆڵی بەرامبەری لێ تۆمار کرا، ئەمڕۆ کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ دهۆك ڕووبەرووی یانەی دیوانیە دەبێتەوە کە لە گەڕی یەکەمدا بەرامبەر یانەی حدود تووشی شکست هاتبوو، (مەحەمەد نیزاڵ) یاریزانی پیشەگەری تونسی دوێنێ ئێوارە گەیشتە شاری دهۆك و بۆ یاری داهاتووی یانەکە لەگەڕی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق ئامادە دەبێت.

کاتژمێر 7:30خولەکی شەو یانەی زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی سناعە یاری دەکات، زاخۆ لەگەڕی یەکەمدا بەرامبەر کەرخ دۆڕا و سناعەش بەرامبەر یانەی زەوڕا تووشی شکست هاتبوو، هەر دوو یانە لەگەڕی یەکەم هیچ خاڵێکیان بەدەست نەهێنا.

Back to top button