
دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاریاندا لە یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق هاتنە ژوورەوەی هاندەران بکرێتە بلیت و وەك سەرجەم یاریگاکانی تری عێڕاق بۆ ئەوەی داهاتێکی کەمیش بێت یانەکە بتوانێت سوودی لێوەر بگرێت.
پەڕەی تایبەتی یانەی هەولێر بەمشێوەیە ڕوونکروونەوە و نرخەکانی ڕاگەیاندووە
( بۆ دڵسۆزان و هاندەرانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر
وەك هەموو لایەك دەزانن کە سەرجەم یاریگاکانی عێڕاق، چوونە ژوورەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگا بە پلیتە و هیچ یارییەك لە خولی نایابی عێراق یاخود خولەکانی دیکە نیە کە هاندەران بە بێ بوونی پلیت بچنە ژوورەوە، کە ئەمەش وەکو هاوکاری و پاڵپشتیەکە بۆ یانەکە لە پێناو بەردەوام بوون و بەڕێوەبردنی تیپەکان.
ئێمە لە یانەی وەرزشی هەولێر، بە لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاونیشتیمانیان، کە هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان بەشێکن لە هاونیشتمانیانی ئازیزی شارەکەمان، بڕیارماندا کە بۆ یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق چوونە ژوورەی یاریگا بە پلیت بێت، نرخەکانیش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بێت:
١- نرخی چوونە ژوورەوەی ئاسایی هاندەران تەنها (2000) دوو هەزار دینار دەبێت.
٢- نرخی چوونە ژوورەوە بۆ (VIP) بریتی دەبێت لە (50000) پەنجا هەزار دینار.
٣- نرخی چوونە ژوورەوە بۆ (VVIP) بریتی دەبێت لە (100000) سەد هەزار دینار)