خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد و دهۆك سەرکەوت

ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد و یانەی دهۆکیش لە نێو یاریگای خۆی براوە بوو و ئەحمەدکەریمیش یەکەم گۆڵی وەرزی تازەی خولی نایابی کوردستانی تۆمار کرد.
کەمێك لە مەوبەر کۆتایی بە ڕۆژی یەکەم لە دەسپێکی خولی نایابی کوردستان هات، لە نێو یاریگای خۆیدا یانەی دهۆك میوانداری یانەی شێروانەی کرد و یاریەکەشی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە، ئەحمەد کەریم لە خولەکی 2ـی یاریەکەدا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یانەی دهۆك و یەکەم گۆڵی وەرزی نوێی خولی نایاب تۆمارکرد، لەم یاریەدا یانەی شێروانە لە خولەکی 40 لێدانی سزای لە دەستدا، لە پیرمام یانەی پێشمەرگەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی ئاکرێ بۆوە، ئاکرێ گێمی یەکەمی بەگۆڵێک لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا کە ڕێکارهاشمی بەرگریکاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار کرد، گێمی دووەم دیلمان ڕۆکان و عەبدوڵاسەربەست دوو گۆڵیان بۆ پێشمەرگە تۆمار کرد و بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ یاریەکەیان بردەوە.
لە یاریەکی تردا یانەی چەمچەماڵ لە نێو یاریگای خۆی نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی شەقڵاوە بەرامبەر بوو.