
کەمێك لە مەوبەر لە ماڵپەڕی تایبەت بەخۆی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڵاویکردەوە کەوا گۆڕانکاری لە کاتی یاریەکەی زاخۆ و سناعە کراوە کە بڕیارە لە گەڕی دووەمی خولی نایابی عێڕاق ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بەمەش هەواڵێکی خۆش دەبێت بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ.
یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پێشووتر بڕیاری دابوو یاریەکە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 3ـی عەسر ئەنجامبدرێت، بەڵام لە بڵاوکراوەیەکدا یەکێتیەکە ڕایگەیاند کەوا کاتی یاریەکە گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە و لە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 7:30ـی شەو لە یاریگای نێودەوڵەتی یانەی زاخۆ یاریەکە بەڕێوەدەچێت، بەمەش کاتێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی زۆرترین هاندەر لە یاریگا ئامادەبێت بۆ پاڵپشتی کردنی یانەی زاخۆ.
زاخۆ لە یاری یەکەمی خولی نایابی عێڕاق لە شاری بەغداد تووشی شکست هاتبوو بەرامبەر یانەی کەرخ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر.