
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یەکەم یاری خۆیدا یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی کەربەلا ببێتەوە، هەولێر بۆ ئەم وەرزە جیاواز تیپەکەی پێکهێناوە و ئامانجیان کێبڕکێ کردنە لە سەر پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی ئاست بەرز واژۆ کردووە.
مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەردوو یانەی هەولێر و کەربەلا:
هەردوو یانەی هەولێر و کەربەلا لە مێژووی خۆیاندا لە (27) یاری فەرمیدا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە کە ئامارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
11 بردنهوه بۆ ههولێر
7 بردنهوه بۆ کەربەلا
9 یهكسان بوون
– یانهی ههولێر 33 گۆڵی له یانەی کەربەلا تۆمار كردووه.
– یانهی کەربەلا 27 گۆڵی له یانەی ههولێر تۆمار کردووه.
یهكهم یاری فهرمی نێوان ههردوو یانه بە ئەنجامی 1 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی کەربەلا کۆتایی هات لە رێكهوتی10/5/1993 لە یاریگای موسڵ لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق وەرزی 1992 _ 1993
دواههمین یاری نێوان ههردوو یانه بە یەکسان بوونی هەردوولا بە بێ گۆڵ کۆتایی هات لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری، لە رێکەوتی 1/11/2016 لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2016 _ 2017 کە دواتر یانەی هەولێر کشانەوەی خۆی لە خولەکە راگەیاند.