Loading advertisement...
عێراقکوردستان

یانە کوردستانیەکان ئەمڕۆ یەکەم یاری خۆیان لە نایابی عێڕاق ئەنجامدەدەن

ئەمڕۆ دوو شەممە دووەم ڕۆژی دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاقە و گەڕی یەکەم کۆتایی دێت ، هەر چوار یانە کوردستانیەکەش یارییەکانی خۆیان ئەنجامدەدەن و تەنها یانەی دهۆك لە نێو یاریگای خۆی یاری دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 3 لە شاری بەغداد و لە یاریگای ( ئەحمەدڕازی ) یانەی زاخۆ ڕووبەڕووی یانەی کەرخ ببێتەوە، لە هەمان کاتدا و لە شاری کەربەلا یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی کەربەلا، هەرچەندە هەر چوار یاریزانی پیشەگەری یانەی هەولێر ( هیلیۆمۆنتێڕۆ ، بڕۆنۆ ئۆلیڤێڕا ، ئەیمەن تەڕابلوسی ، شویبو لالی ) لە کاتی سەفەر کردنیان لە یەکێك لە بازگەکان گەڕێنرانەوە بە بیانووی تەواو نەبوونی ( ئیقامە) بەڵام یاریزانەکان بەفڕۆکە گەشتیان بۆ شاری کەربەلا کردوو دوێنێ شەو پەیوەندیان بە شاندی یانەکەوە کرد، هەولێر بە تەواوی یاریزانەکانیەوە ئامادەیە بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ.

یانەی نەورۆز دوای گەشتێکی دوور و درێژ مانەوە لە شاری بەغداد بۆ ماوەی ڕۆژێك و ئەنجامدانی مەشق لەم شارە، دوێنێ ئێوارە شاندی یانەکە گەیشتە شاری بەسڕا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەی نەفتی بەسڕا کە بڕیارە یاریەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەڕێوەبچێت، نەورۆز بۆ ئەم وەرزە بە شێوازێکی باش خۆی ئامادەکردووە و چەند یاریزانێکی پیشەگەری بەتواناشی گواستۆتەوە ڕیزەکانی،  یانەی دهۆكی تازە سەرکەووتوو بۆ ڕیزی نایابی عێڕاق کاتژمێر :7:30ـی شەو میوانداری یانەی شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەکات، لەم یاریەدا یانەی دهۆك بڕیاری داوە ڕێڕەوی ڕێز لێنان بۆ یانەی شوڕتە دروست بکات بە بۆنەی پاڵەوان بوونیان لە وەرزی ڕابردوو، چاوەڕوان دەکرێت هاندەرێکی زۆر بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵۆکانی چیا لە یاریگا ئامادەبن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتن خولی نایابی عێڕاق دەستپێبکەن و یانەی شوڕتەش بەشکست بەرەو بەغداد بنێرنەوە.

Back to top button