کوردستان
ئەمڕۆ کۆنگرەی هونەری جامی سوپەری کوردستان ئەنجامدەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 30/9/2022 کاتژمێر 6:30 خولەك بۆ یەکەمجار وەك هەنگاوێکی نوێ کۆنگرەی هونەری جامی سوپەری کوردستان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامبدرێت.
دوای ئەوەی یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان لە وەرزی ڕابردوو هەروەها یانەی برایەتی بووە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی کاتژمێر 2:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ لە نێو یاریگای هەندرێن جامی سوپەری کوردستان لە نێوان هەر دوو یانە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوای لە نوێنەری هەر دوو یانە کردووە ئەمڕۆ ئێوارە لە بارەگای یەکێتیەکە ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنگرەی هونەری نوێنەرەکانیش هەر یەك لە سەرپەرشتیاری تیپ و ڕاهێنەر و کاپتنی هەر دوو یانە لە خۆ دەگرێت.